زەنگێکی ئاگادارکردنەوە لە ڕیاڵ مەدرید لێدرا

دۆڕاندنەکەی بەرشەلۆنە لە جامی سوپەردا  زەنگی ئاگادارکردنەوەکانی ڕیاڵ مەدریدی لێکەوتەوە.


 هەموو هۆشدارییەکان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید بەرزکرانەوە دوای دۆڕانی بەرشەلۆنە (١-٣) لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا.


 دوای دۆڕان و لەدەستدانی نازناوێک، بەڵام لە سەرووی هەموو شتێکەوە،  شێوازی کەوتنی ڕیال مەدرید بەرامبەر بە تیپەکەی چاڤی، ئەو وێنەیەی کە بە تیپەکەی بەخشی، بەرپرسانی ریاڵ مەدرید زۆر نیگەرانن، بە بینینی ئەوەی کە پیاوەکانی ئەنچیلۆتی چەندە خراپ لەبەردەم کەتەلۆنییەکاندا بوون.


 ڕاستییەکە ئەوەیە کە لە پۆستە باڵاکاندا پێشتر نیگەرانی لە ئاستی تیپەکەی ئەنچیلۆتی لە یارییەکانی ئەم دواییە هەبووە و ئەو ترسانەش لە یاری کۆتاییدا لە ڕیاز بەدیهاتن، ئەنچیلۆتی دانی بەوەدانا کە شکستێکی پڕ لە ئازار دەتوانێت لێکەوتەی هەبێت.

 لە ن ڤاڵدێبیباس زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرا، هەروەها لە ژووری جلگۆڕینیشدا، چونکە ئەنچیلۆتی دانی بەوەدانا کە تیپەکە ئاستێکی باشی نییە و یاریزانەکانیش ڕەخنەیان لە خۆیان گرت بۆ یارییەکە.

 لە ئێستادا کەس نایەوێت باسی قەیرانێک بکات، بەڵام لە یانە سپی پۆشەکان تێدەگەن کە دۆخەکە جێگەی نیگەرانییە.


PM:08:27:16/01/2023