چەند بڕیارێك لە حكومەتی عێراقەوە بۆ دابەزینی بەهای دۆلار


بەمەبەستی دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار، حكومەتی عێراق چەند بڕیارێكی لەو بارەیەوە دەركرد.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراند بڕیاریدا باجی سەر مامەڵەی ئەلیكترۆنی بە دۆلار هەڵبگرێت، هەروەه قوتابخانە و زانكۆ و مۆڵەكان و سەرجەم وێستگەكانی سوتەمەنی پابەند كران بە كردنەوەی هەژماری بانكی بە سیستمی (POS).

سودانی جەختیكردۆتەوە، هەموو ئاسانكارییەك بۆ ئەو كەس و كۆمپانیایانە دەكەن كە ئامێری ئەلیكترۆنیی دراو (ATM) دەهێننە عێراقەوە و لەسەرجەم گومرگێك دەبەخشرێن.

ماوەی زیاتر لە مانگێكە بەهار دۆلار روو لە بەرزبوونەوەیە و ئەمڕۆش گەیشتە بەرزترین ئاست كە 160 هەزار دینارە.



PM:07:10:17/01/2023