فەرماندەیەکی پۆلیس لە هەولێر رفێندرا


دوێنێ پێنج شەممە عەقید بەهزاد حسین لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی گومرگی هەرێمی كوردستان، رفێندرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە هەولێرەوە بە " سپی " راگەیاند" دوێنێ عەقید بەھزاد حسێن دوێنێ پێنجشەممە لە ناوچەی كانی قڕژاڵەی هەولێر رفێندراوە و تا ئێستا بێسەروشوێنە."

بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی گومرگی هەرێم، عەمید حەیدەر عومەر عەلی بۆ میدیاکان جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە دوێنێ پێنجشەممە عەقید بەھزاد حسێن دوای دەوام لە ناوچەی كانی قڕژاڵە رفێندراوە و هیچ زانیارییەك لەبارەی دۆسیەكەوە نییە.

عەقیدە رفێندراوەکە خەڵكی ئاكرێیە و سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستانە، لە لایەن دوو ئۆتۆمبێلی جام رەش و ژمارەیەك چەکدارەوە رفێندراوە.



PM:08:17:20/01/2023