سەرۆکی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" دەستوور گرێبەستێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی نێوان هەموو پێکهاتەکانی عێراقە نابێت بەمشێوەیەی ئێستا پشتگوێ بخرێت".
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ماوەبەسەرچووی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە لە رێوڕەسمی (شەهیدی میحراب) لە بەغداد وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند" هەرێمی کوردستان پشتیوانی خۆی بۆ محەمەد شیاع سودانی دوپات دەکاتەوە و داوای جێبەجێکردنی بەندەکانی رێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتی عێراقیش دەکەین".
وتیشی" ئێمە پێکەوە دەستورێکمان لەسەر بنەمای دەستەبەرکردنی مافی هەموو پێکهاتەکان نووسیوە، ئەم دەستوورە گرێبەستێکی سیاسی و کۆمەڵایەتییە لە نێوان پێکهاتەکاندا، نابێت وەک ئەوەی ئێستا ڕوودەدات پشتگوێ بخرێت، دەبێت بە تەواوی جێبەجێ بکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت مافی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بەپێی دەستوور دابین بکرێت، بەشێوەیەکی راستەقینە و بە کردەوە سیستمی بەڕێوەبردنی عێراق فیدراڵی بێت.