عێراق بەهۆی کەمی دینارەوە ناچار دەبێت دیناری نوێ چاپ بکات


ماڵپەڕێکی ناسراوی بەریتانی لە زاری بەرپرسانی عێراقەوە رایگەیاندووە" عێراق ڕووبەڕووی ماڵپەرێ کەلێنێک بووەتەوە لە دارایی گشتیدا کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ قووڵتر دەبێتەوە، ئەوەش بەهۆی هەوڵی سنوردارکردنی گەندەڵی و قاچاخچێتی بە دۆلارەوە هاتۆتە ئاراوە، بانکی فیدراڵی ئەمەریکا لە دوای دزینی سەدەوە پیادەی دەکات"، لەم حاڵەتەدا دینار بەهایەکی زۆری لە دەستدەدات.

ماڵپەڕی میدیڵ ئیست ئایی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەو قەیرانە داراییەی کە ئێستا لە ئارادایە  پێشبینی دەکرێت لەماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا خراپتر بێت، دەرئەنجامی کەمکردنەوەی  بەرچاوی بڕی ئەو دۆلارانەیە کە ڕۆژانە لە بانکی ناوەندیەوە دەفرۆشرێن". 

لە راپۆرتەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە رێژەی فرۆشتنی ڕۆژانەی دراوی دۆلار لەو زیادکردنەدا کە بانکی ناوەندی ئەنجامی دەدا، ساڵی ڕابردوو نزیکەی ٢٠٠ ملیۆن دۆلار بووە لە ڕۆژێکدا، ئەم ڕێژەیە لە ماوەی دوو مانگی کۆتایی ساڵی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە و تا کۆتایی مانگی کانوونی دووەم تەنها گەیشتووەتە ٥٦ ملیۆن دۆلار".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێستا حکومەت ڕووبەڕووی کەمی نەختینەیی دراوی دینار بووەتەوە، ئەمەش وایکردووە کە کێشەی پێدانی باجی مووچەی کەرتی گشتی و جێبەجێکردنی پابەندبوونەکانی دیکەی مانگانە بێت". 

بەرپرسێکی باڵای بانکی ناوەندی عێراق کە ناوی خۆی ئاشکرا نەکردووە، دەڵێت "ئەو کێشەیەی ئێستا لە عێراق ڕووبەڕووی دەبینەوە، کەمی دیناری عێراقییە نەک دۆلار".

وە لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە، "بەرپرسان لە بەغدا ڕایانگەیاندووە: وڵاتانی دراوسێ کە زۆر پشت بە بازاڕی فەرمی ئاڵوگۆڕی دراوی عێراق دەبەستن بۆ بەدەستهێنانی دۆلار و هەریەک لە ئێران و تورکیا و سوریاش کاریگەری خراپیان لەسەر دۆخی دارایی عێراق دروستکردووە".

ڕوونیشیکردەوە، "قەیرانەکە سێبەری بەسەر دیوی فراوانتری ئابووریدا دروستکردووە، لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕە نافەرمیەکان لە کۆتایی ئەم مانگەوە لە ١٤٨ دینارەوە بۆ ١٦٣ دینار، ئەمەش کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی خۆراکی بەکارهێنراو هەبوو". لەلایەن هاوڵاتیەوە."

لە ڕاپۆرتەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، "بەرپرسانی عێراق ڕەتیانکردەوە بوونی هیچ پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ لە نێوان قەیرانی ئێستا و بەناو دزی سەدەکەدا هەبێت، بەڵام دانیان بەوەدا ناوە کە یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا دوو مانگ لەمەوبەر ڕێکاری وردتری وردبینی بەسەر ئەو بانکە ئەهلییانەی کە دۆلار دەکڕن، سەپاندووە". 

چەند هەفتەیەک دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی لە ١٠ی تشرینی یەکەمدا دزییەکەی ئاشکرا کرد، محەمەد شیع ئەلسودانی سەرۆک وەزیران لەو کاتەدا باسی لەوە کردبوو کە زۆربەی پارە دزراوەکان پێدەچێت بە قاچاخ لە وڵاتەوە هێنراونەتە دەرەوە".

یەکێک لە ڕاوێژکارەکانی ئەلسودانی بەبێ ئەوەی ناوی ئاشکرا بکات، وتی "یەدەگی فیدراڵی لە مانگی نۆڤەمبەرەوە دەستیکردووە بە وردبینیکردنی گواستنەوەی دارایی بیانی لە هەوڵێکدا بۆ بەدواداچوونی پارە دزراوەکان".

ڕاوێژکارەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەمە بووە هۆی دواکەوتنی دەستپێکردنی گواستنەوەکان و بووە هۆی کەمبوونەوەی بڕی ئەو دۆلارانەی کە لە زیادکردنەکاندا دەفرۆشرێن".

ئەو ڕاوێژکارە زیاتر دەڵێت" فشارەکان ڕوو لە زیادبوون دەکەن و دۆخەکە خراپتر دەبێت ئەگەر حکومەت ڕێوشوێنی یەکلاکەرەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی قەیرانەکە نەگرێتەبەر، کێشەکە ئەوەیە بژاردەی بەردەست زۆر سنووردارە و کاتی دەوێت".

لای خۆیەوە بەرپرسێکی باڵای بانکی ناوەندی دەڵێت "ئەو بڕە پارەیەی ئێستا لە بانکەکەدا دانراوە نزیکەی ٨٣ تریلیۆن دینارە (٥٦ ملیار دۆلار) و پێویستی بە وەرگرتنی چارەسەری خێرا هەیە".

 ئەو بەرپرسە ئاشکرای دەکات "ئەمە ئاماژەیەکی باش نییە و ئارامی دروستناکات "، جەختیش دەکاتەوە کە "دەرگای زیادکردنی ئاڵوگٶری دۆلار ئامڕازی سەرەکی ئێمەیە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی دەوڵەت لە دیناری عێراقی". 

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکردووە، "مەزادەکانی دراو کەمن و ئەگەر بەو ئاستە نزمانە بمێننەوە، دەبێت بانکی ناوەندی چاپێکی نوێی دراوی ناوخۆیی دەربکات".

بەرپرسەکە لەڕاپۆرتەکەدا درێژەی بە قسەکانی دەداو دەڵێت "بەرپرسان ڕایانگەیاندووە، دەرکردنی چاپێکی نوێی دراوەکە دەبێتە هۆی دابەزینی بەهای دینار و بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵاوسان زیاتر و زیادکردنی بارگرانی زیاتر لەسەر حکومەت و هاوڵاتی".



PM:12:38:22/01/2023