هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئیدانەی ئهو پێنج هاوڵاتییه کوردەی لە سنوری شاری مێردینى باکوری کوردستان کوژران دەکات.
لە ڕاگەیەنراوێکدا ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنى هەپەگە لەسەر ڕووداوەکەی سنوری شاری مێردینی باکوری کوردستان هاتە دەنگ کە پێنج هاوڵاتی شاری دهۆک لە هێرشێکدا کوژران و دەڵێت" سەرەخۆشی خۆمان لە بنەماڵەی قوربانیانی هێرشەکەى مێردین و سەرجەم ڕێکانیەکانى بادینان دەکەین".
هەپەگە ئاماژەى بەوە شکردوە" قوربانیان لە خێزانێکى وڵاتپارێز بوون، بە ئامانجگرتنی ئەو خێزانە ڕووداوێکی تەواو تاریک و تراژیدییە".
هەروەها ڕاشیگەیاندووە، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکەن و هەڵوێستی خۆیان لە داهاتوودا لەو بارەیەوە ڕادەگەیەنن.