وەزیری بازرگانی بەڵێنێك بە جوتیاران دەدات


وەزیری بازرانی عێراق بەڵێنی داوە چەكی شایستە داراییەكانی جوتیاران تاكو دوو هەفتەی دیكە بگەنە هەرێمی كوردستان.

رێبوار ئەوڕەحمان و موەفەق حسێن، هەردوو پەرلەمانتاری فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایانگەیاندووە، سەبارەت بە كێشەی جوتیاران و دواكەوتنی سەرفكردنی دوو چەكی شایستەكانیان، وەك فراكسیۆنەكەین پەیوەندییان بە وەزیری بازرگانی عێراقەوە كردووە.

هەروەها ئاماژەیان بەوەداوە، وەزیری بازرگانی بەڵێنی داوە شایستە داراییانە لەماوەی ئەم هەفتەیەدا بخرێتە سەر هەژماری جوتیاران، جگە لەوەش بەڵێنی پێداون ئەگەر ئەم هەفتەیەش نەتوانرێت چەكەكان رەوانە بكرێت هەفتەی داهاتوو رەوانە دەكرێت.



PM:07:40:22/01/2023