جێگری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی هەرێم دەکات

جێگری سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی و بنیادنانی ئاشتی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.

نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ڕایگەیاند" رۆزماری دیکارلۆ جێگری سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی و بنیادنانی ئاشتی، لە ئێستادا لە بەغدایە". 

ئەوەشی خستەڕوو، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ عێراق ڕۆزماری بڕیارە سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و رێکخراوەکانی ژنان و لاوان کۆدەبێتەوە.


AM:08:45:23/01/2023