میسی بەرپرسانی پاریس شۆک دەکات

رۆژنامەنوسێکی نزیک لە میسی و بەرشەلۆنە، نوێترین هەواڵ لەسەر داهاتووی ئەستێرەکەی تانگۆ بڵاودەکاتەوەو رایدەگەیەنێت دوورە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کە لە هاوینی داهاتوو تەواو دەبێت.

جیرارد ڕۆمیرۆ رۆژنامەنوسی کەتەلۆنی وتی:" تەنانەت تا ئەمڕۆش مێسی لە نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکەی نزیکترە تا نوێکردنەوەی، ئەمە بەو مانایە نییە کە من بڵێم دەگەڕێتەوە بەرشەلۆنە یان لەگەڵ پاریس گرێبەستی نوێ نابێتەوە".



  ڕۆمیرۆ دەشڵێت:" مێسی نزیکترە لەوەی لەگەڵ پاریس گرێبەستی  نوێ نەکاتەوە تا نوێی بکاتەوە".


لە کۆتایدا جیرارد ڕۆمیرۆ وتی:" تا ئەمڕۆ ٢٣ی ١، مێسی بەنیازی ئەوە نییە گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس نوێ بکاتەوە.  بردنەوەی مۆندیال کەمێک بیروڕای گۆڕاوە.


PM:06:12:23/01/2023