"لەساڵانی رابردوودا بەڕێژەی %90ی كۆمپانیاكان لە باجدا فێڵیان لە حكومەت كردووە"


بەرپرسێكی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، بە نزیكەی %75ی باج لە كۆمپانیا گەورەكان وەرگیراوە و لە ساڵانی رابردووشدا بە رێژەی %90ی كۆمپانیاكان فێڵیان لە حكومەت كردووە.

كەمال وەرتی، بەڕێوەبەری گشتی باجەكان و خانووبەرەی میری بە  (كوردستان24)ی راگەیاندووە "یەكێك لە بەرنامەكانی كابینەی نۆیەم فرەچەشنكردنی داهاتە، هەر سێ حزبی دەسەڵاتداریش لەسەری رێكەوتوون كە پێكهێنەری ئەم حكومەتەن".

وەرتی روونیكردەوە "بەهیچ شێوەیەك باج لە خەڵكی هەژار وەرنەگیراوە، لەسەر بنەمای راپۆرتی دارایی كۆمپانیاكان، باج وەردەگرین، بە نزیكەی %75ی باج لە كۆمپانیا گەورەكان وەرگیراوە، لە ساڵانی رابردووشدا بە رێژەی %90ی كۆمپانیاكان فێڵیان لە حكومەت كردووە، خەڵك هەبووە بەهۆی نەدانی باج دەستگیركراوە، هەر كۆمپانیایەك زیان بكات، یەك دینار باجی لێوەرناگرین".



AM:12:14:25/01/2023