نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکان دیاری کرا

كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" نرخی كیلۆواتی كارەبای موەلیدەی بۆ مانگی كانوونی دووەم دیاریكرا كە بریتیە لە (٤٠٠) دینار بۆ هەر كیلۆواتێك". 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە" ئەمڕۆ چوارشەممە لیژنەی باڵای دیاریكردنی نرخی كیلۆواتی سیتیەكان كۆبوونەوەیەكی سازكرد و تیایدا نرخی كیلۆواتی كارەبای موەلیدەی بۆ مانگی كانوونی دووەم دیاریكرد كە بریتیە لە (٤٠٠) دینار بۆ هەر كیلۆواتێك". 

ئەوەشی خستەڕوو، لە كۆبوونەوەكەدا كە نوێنەری ئەنجومەنی سیتیەكان ئامادەی بوون بەگوێرەی نرخی گازوایل لە بازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی سیتیەكان ئامادەكراوە نرخی كیلۆوات هاوەرێك بریتیە لە (٤٠٠) دینار.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە سەرجەم كۆمەڵگا نیشتەجێبووەكان (سیتیەكان)ی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بە نرخەكەوە بە پێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێنەوە و سزادەدرێن.


PM:12:33:25/01/2023