عێراق کاری کونسوڵگەری لە ئۆکرانیا ڕاگرت

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایدەگەیەنێت" بەهۆی بارودۆخی ئەمنییەوە کاری کونسوڵگەری لە ئۆکرانیا ڕاگیرا". 

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند" لە ڕۆژی ٣٠ی ئەم مانگەوە تا کاتێکی نادیار راییکردنی سەرجەم کارەکانی کونسوڵیەت لە باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا رادەگرین". 

وتیشی" ڕاگرتنی کارە کونسوڵگەرییەکانی باڵیۆزخانەی عێراق لە ئۆکرانیا، بەهۆی دۆخی ئەمنی ئۆکرانیاوەیە". 


PM:08:50:27/01/2023