كۆبوونەوەی باڵاكەی پارتی و یەكێتی دەستی پێكرد


كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە شاری سێمانی دەستی پێكرد.

كۆبوونەوەكە بەمەبەستی تاوتوێكردنی كێشەكان نێوانیانە، ئەوەش دوای توانەوەی بەستەڵەكی نێوان هەردوو حیزب.

شاندی یەكێتی پێكدێن لە قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و ئاسۆ مامەند، كارگێڕانی مەكتەبی سیاسیی، ئەمین بابە شێخ، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندیەكان، د. دارا رەشید، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی.

هەروەها شاندی پارتیش پێكدێن لە مەحمود محەمەد، ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و، ئەندامێتی د. هێمن هەورامی، عەلی حسێن، د. پشتیوان سادق، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و د. ئومێد سەباح، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی پارتی.



AM:11:32:28/01/2023