"یەکێتی دەیەوێت پەلکێشی ئەمەریکا بکات بۆ ناوچەکانی کەرکوک‌و دیالە"

تا ئێستا بۆردومانی فرۆکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکانی پارێزگای هەولێرو موسڵ چڕبۆتەوە، بەرپرسانی یەکێتیش دەیانەوێت پەلکێشی بکەن بۆ ناوچەکانی سلێمانی.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەیەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سپی میدیای راگەیاند کە بەرپرسانی حوکمی ئەمنی یەکێتی لە سلێمانی کە پەیوەندیان هەیە لەگەڵ ئەمەریکییەکان دەیانەوێت هانی ئەمەریکا بدەن هێرشی ئاسمانی فرۆکەکانیان پەلبکێشێت بۆ ناوچەکانی کەرکوک‌و باکوری دیالە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە یەکێتی نیگەرانە لەوەی کە سەرکردایەتی پارتیش هیچ دەستپێشخەریەکیان لەو بوارەدا نییە و رۆژانە چەندین وەفدی ئەمەریکی و بیانی دێنە هەولێر هیچیان سەردانی سلێمانی ناکەن.
ئەو بەرپرسەی یەکێتی نەیشاردەوە کە مانەوەی سلێمانی و کەرکوک و باکوری دیالە لە ناو زۆنگی ئێراندا کە وەک ئێستا دەردەکەوێت لە رووی سیاسیەوە باش نییە.    



AM:11:44:29/08/2014