بەنزینخانەیەک بەهۆی خراپی کوالێتی بەنزینەکەی سزادرا

ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەهۆی خراپی فرۆشتنی بەنزین و دەستکاریکردنى كوالیتییەکەى بەنزینخانەیەک سزادرا. 

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن و خراپی یەکێک لە جۆرەکانی بەنزینەکەی، لیژنە هاوبەشەکان بەنزینخانەی شارەزور دادەخات". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لیژنەکە سەردانی بەنزینخانەکەی کردوە و نمونەی یەکێک لە جۆری بەنزینەکانی رەوانەی تاقیگەکان کردوە بۆ پشکنین و خاوەنەکەشی ئاگادارکراوەتەوە تا دەرچوونی ئەنجامی پشکنینەکە نابێت لەوجۆرە بەنزینە بفرۆشێت.

ئەوەشی خستەڕوو، تاقیگەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان وەڵامی پشکنینەکەیان داوەتەوە کە ئەو جۆرە بەنزینە خراپە، بۆیە بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی بەنزینخانەی شارەزور دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.


PM:01:35:28/01/2023