بۆچی یاریزانەکان پێش یارییەکانی تۆپی پێ منداڵ دەبەنە یاریگاکان؟

 دیمەنێکی باو و ئاساییە بۆ هاندەرانی تۆپی پێ کە بە یاوەری منداڵان بچنە ناو یارییەکانەوە، ئەمەش نەریتێکی تاڕادەیەک نوێیە.

 پشت بەستن بە منداڵان وەک هاوەڵ بۆ یاریزانان پێش یارییەکان لە سەرەتای هەزارەی ئێستاوە دەستی پێکرد و زیاتر لە هۆکارێک هەیە بۆ سەرهەڵدانی ئەم نەریتە.

 سەرەتا لە نێوان فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی یەکەکانی تۆپی پێ (فیفا) و سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان (یونیسێف) ڕێککەوتن کرا بۆ دروستکردنی ئەم نەریتە، بە مەبەستی هۆشیارکردنەوەی خەڵک لە مافەکانی منداڵان و تیشک خستنە سەر کێشەکانیان لە ناوچە پەراوێزخراوەکانی جیهان.
 ڕێککەوتنەکە لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی یونیسێفدا بوو بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک لە مافەکانی منداڵان و پێویستی پاراستنیان و دابینکردنی چاودێری پێویست بۆیان، ڕێکخراوەکە ویستویەتی ئەو جەماوەرییە گەورەیەی تۆپی پێ بقۆزێتەوە بۆ ئەوەی بە قەبارەیەکی بەرفراوان بڵاوی بکاتەوە.


 ماڵپەڕی وەرزشی ئەمریکی "The18" هۆکارێکی شاراوەی بۆ بەردەوامبوونی ئەم نەریتە ئاشکرا کردووە دوای چەندین ساڵ لە ڕێککەوتنی نێوان فیفا و یونیسێف، کە هەوڵێکە بۆ کاریگەریکردن لەسەر ڕای گشتی و ڕێگریکردن لە فڕێدانی شت بەسەر یاریزانەکاندا، لانیکەم کاتێک منداڵ لەگەڵیاندایە ئەوان، کە بەشدارە لە کەمکردنەوەی توندوتیژی لە یاریگاکاندا.

 ئەم نەریتە چەندین کاریگەری ئەرێنی لەسەر تۆپی پێ هەبووە، لەوانە سەلماندنی ئەوەی کە "جادووگەری دەوری" یارییەکی دۆستی خێزانە، هەمیشە پەیوەندی بە ڕەفتاری توندوتیژەوە نییە.

 هەروەها زۆرێک لە یانەکان قازانج لە نەریتی چوونە ژوورەوەی منداڵان وەردەگرن، چونکە خێزانەکان هەندێکجار پارە دەدەن بۆ ئەوەی منداڵەکانیان بەشداری ئەم نەریتە بکەن.


PM:02:16:29/01/2023