نرخی دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەرزدەبێتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڵ داخستنی بازاڕی سەرەکی بۆرسەی بەغدا و هەرێمی کوردستان نرخی دۆلار بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ بەرزبووەوە. 

ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی سلێمانی نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٦٥ هەزار و ٦٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا، لە کاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٦٢ هەزار و ٧٥٠ دینار بوو. 

هەروەها لە هەولێریش لە کاتی داخستنی بازاڕی بۆرسەدا نرخی فرۆشتنی هەر ١٠٠ دۆلارێک گەیشتە ١٦٥ هەزار و ٥٥٠ دینار، نرخی کڕینیش بە ١٦٥ هەزار و ٥٢٥ دینار بوو بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک. 

هاوکات لە بەغداش بە ١٦٥ هەزار دیناری عێراقی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو داخران، لە کاتێکدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ نرخی هەر ١٠٠ دۆلارێک بە ١٦٤ هەزار دیناری عێراقی بووە.


PM:05:31:29/01/2023