شاسوار عەبدولواحید سەبارەت بە پاڵپشتیکردنیان لە سودانی زانیاری بڵاودەکاتەوە


شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایدەگەیەنێت، لەگەڵ دامەزراوەكانی عێراق پەیوەندییەكی باشیان هەبێت، چونكە بەشێك لە قوتی خەڵك لە عێراقە.

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە بەرنامەی (تاوتوێ)ی ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، پاش هەڵبژاردنەكانی عێراق نەوەی نوێ بە قورساییەكی جیاواز بەشداری لە كایەی سیاسیدا هەیە و هەمیشە هەوڵ دەدات لەگەڵ دامەزراوەكانی عێراق پەیوەندییەكی باشی هەبێت، چونكە بەشێك لە قوتی خەڵك لە عێراقە.

سەبارەت بەكۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد شیاعی سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، ناوبراو روونیكردۆتەوە، بە سەرۆك وەزیرانی راگەیاندووە، هەر بڕیارێك ببێتە هۆی چاكسازی و سودی بۆ هاوڵاتیان هەبێت هەرچەندە ئۆپۆزسیۆنیش بن پاڵپشتی دەكەن.

هەروەها وتویەتی "لەگەڵ سودانی باسمان لە كێشەی نەوت كردووە و لەسەر داواكاری نەوەی نوێ سەرۆك وەزیران نەوتی نردووە، چونكە هەموو هەرێم یەكسانە و نەوتەكەمان بۆ هەرێم داواكردووە نەك بۆ یەك پارێزگا، لەسەر نووسراوی ناردنی نەوتەكە ناوی من هەیە."



PM:08:46:29/01/2023