سەرۆکی ئەمریکا ناردنی فڕۆکەی (ئێف ١٦) بۆ ئۆکرانیا رەتدەکاتەوە

سەرۆکی ئەمریکا ڕەتیدەکاتەوە وڵاتەکەی فڕۆکەی جەنگی ئێف ١٦ بۆ ئۆکرانیا دابین بکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لە شکرکێشی لەگەڵ ڕووسیا.

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ لە وەڵامی پرسیارێکی ڕۆژنامەنووسان لە کۆشکی سپی کە ئایا پشتگیری لە ناردنی فڕۆکەی (ئێف ١٦) یان جۆرەکانی دیکە بۆ کیێڤ دەکات وتی" واشنتن و هاوپەیمانەکانیان بەردەوام دەبن لە پێشکەشکردنی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ ئۆکرانیا، بەڵام لەم قۆناغەدا فڕۆکەی (ئێف ١٦) بۆ یارمەتیدانی ئۆکرانیا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لە شکرکێشی ڕووسیا دابین ناکات". 

وتیشی" بۆ پشتیوانی وڵاتەکە، سەردانی ئۆکرانیا دەکەم، بەڵام نازانم کەی". 

وڵاتانی ڕۆژئاوا لەم مانگەدا ڕێککەوتن لەسەر دابینکردنی تانکی پێشکەوتوو بۆ وڵاتی ئۆکرانیا کە بەهێزترین تانکی وڵاتانی ناتۆن، 
ئەم پاڵپشتیەش هیوای بە کیێڤ بەخشی کە بەم زووانە فڕۆکەی جەنگی ئێف ١٦ بەدەست بهێنێت بۆ بەهێزکردنی هێزی ئاسمانی، بەڵام تا ئێستاش پرسەکە لە لایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە تاوتوێ دەکرێت.


AM:09:53:31/01/2023