بۆری ئاوی (دوکان - سلێمانی) شکا

قایمقامی قەزای دوکان ڕایدەگەیەنێت" بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆری ئاوی دووکان- سلێمانی لە گوندی سابووراوا شکا". 

ئامانج جەلال وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند" بەیانی ئەمڕۆ بۆری ئاوی دوکان- سلێمانی لە گوندی سابووراوا شکاوە و بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە هەوڵدان بۆ چاککردنەوەی". 

وتیشی" ئاوی ئەو بۆرییەمان گواستووەتەوە بۆ بۆرییەکی دیکە و تیمەکانمان گەیشتوونەتە شوێنی شکانی بۆرییەکە بۆ چاککردنی ئەو شکانەی کە دروست بووە". 

ئاماژەی بەوەشکرد،  شکانی ئەو بۆرییە کاریگەری لەسەر نەگەیشتنی ئاو بۆ ژمارەیەک لە گەڕەکەکانی سلێمانی دەبێت، بەڵام هەر ئەمڕۆ کێشەکە چارەسەر دەکرێت.


AM:10:28:31/01/2023