دینا بەرهەمێکی حەسەن زیرەکی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوکردەوە

دینا گۆرانبێژی لاوی باشووری کوردستان، گۆرانییەکی دیاری هونەرمەندی کۆچکردوو حەسەن زیرەکی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوکردەوە.

دینا لە کەناڵی تایبەتی یوتیوبی ئاوازدانەری دیاری کورد هەڵکەوت زاهیر گۆرانی (ئامینێ گیان)ی هونەرمەندی کۆچکردوو حەسەن زیرەک بڵاوکردەوە. 

هەڵکەوت زاهیر و شەماڵ محەمەد کاری میوزیکیان بۆ ئەم بەرهەمە ئەنجام داوە و لە دەرهێنانی بڕیار فەتاحە.

دینا لە شاری ڕانیە لەدایکبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی (٢٠١٧) دەستی بە کاری هونەری کردووە و یەکێکە لەو خانمە گۆرانیبێژانەی کە هونەرمەند و ئاوازدانەری کوردستان ھەڵکەوت زاھیر، کاری ھونەری بۆ دەکات، کە خاوەنی ئەلبومێک و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە. 

ساڵی ٢٠٢١ ئەو هونەرمەندە چووە ژیانی هاوسەریەوە، بەڵام لە ساڵی ڕابردوو جیابوونەوەی خۆی لە هاوسەرەکەی ڕاگەیاند.


PM:12:38:31/01/2023