هەموو چالاكییەكی جێندەر قەدەغەكرا


ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڕیاریدا لە سەرجەم فەرمانەكانی سنووری سێمانی چالاكییەكانی جێندەر قەدەغە بكرێن.

بەپێی نوسراوێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كە واژووی بەرزان شێخ محەمەد، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەرە و ئاڕاستەی پارێزگاری سلێمانی كراوە، تیایدا هاتوە، ئاگاداری سەرجەم فەرمانگە حكومییەكان بكرێتەوە لە ئەنجامنەدان و رێگەنەدان بەهیچ جۆرە چالاكیكی پرسی (جێندەر) لەناو بینای فەرمانگەكان كە دەبێتەهۆی تێكدان شیرازەی كۆمەڵگە و مەترسی بۆ سەر گەنجان و نەوەكان.

ئەو نووسراوەی بەرزان شێخ محەمەد لەسەر داوای چەند ئەندامێكی ئەنجومەن لە فراكسیۆنە جیاوازەكانی ئەنجومەن دەركراوە.



PM:07:30:31/01/2023