لێدوانی وەزیری دارایی سەبارەت بە دابەشكردنی مووچە


وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، سەرەڕای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بۆ راگرتنی رەوانەكردنی پارە بۆ هەولێر، حكومەتی هەرێم بەردەوام دەبێت لە دابینكردنی موچە و پێداویستیەكانی خەڵكی كوردستان.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری لەدیوانی وەزارەت پێشوازیكرد لە د.تۆركیلد بیوگ، بەرپرسی نوسینگەی پەیوەندیەكانی یەكێتی ئەوروپا لە هەرێمی كوردستان، لە دیدارێكدا وەزیری دارایی ریەیندووە، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بەنیسبەت حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراقیشەوە چاوەڕواننەكراو بووە.

دەربارەی پڕۆژەیاسای بودجە و پشكی هەرێمی كوردستانیش، ئاوات شێخ جەناب روونیكردۆتەوە، لەم كاتەدا دۆخی عێراق ناخوازێت كێشەی زیاتر بۆ خۆی دروست بكات، عێراق و هەرێم پێویستیان بەدۆخێكی ئارام هەیە بۆ ئەوەی بتوانن ئەو لێكتێگەیشتن و پرۆژانە تەواو بكەن كە لە سەرەتای دەستبەكاربونی كابینەی محەمەد شیاع سودانیەوە كاریان لەسەر كراوە بەپێی ڕێكەوتنی نێوان هەردوولا.

وەزیری دارایی وتویەتی، بەڵام سەرەڕای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی، بەڵام حكومەتی هەرێم لە دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت.



PM:10:25:31/01/2023