هەواڵی نوێ لەسەر بەشداریکردنی مباپێ لە بەرامبەر بایرن میونخ راگەیەنرا

رۆژنامەی "لیکیپ" بڵاویکردەوە، گومان هەیە لەسەر بەشداریکردنی کیلیان مباپێ بەرامبەر بایرن میونشن لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی شانزەهەمی چامپیۆنزلیگ دوای نزیکەی دوو هەفتە ، دوای ئەوەی لە کاتی یاری پاریس سانجێرمان و مۆنتپیلیە تووشی پێکان بوو لە ڕان و ئەژنۆیدا لە خولی فەرەنسا.

 ڕۆژنامە فەڕەنسییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشبەرە فەرەنسییەکە لە دوو خولەکدا دوو لێدانی سزای لەدەستداوە و لە خولەکی ٢٠دا یاریگای بەجێهێشتووە، دوای ئەوەی تووشی پێکان بووە لە ماسولکەکانی ڕانی و ئەژنۆی، ئەمەش هەڕەشەی ئامادەنەبوونی لە یارییەکەی بایرن میونشن دەکات کە دوای ١٣ رۆژی تر ئەنجام دەدرێت .

 مباپێ بە ناڕەحەتی  ڕانی چەپی یاریگای بەجێهێشت، بەڵام پاریس سانجێرمان لە گێمی دووەمدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و سێ گۆڵی لە ڕێگەی فابیان ڕویز و لیۆنێل مێسی و وارن زایر ئیمری تۆمارکرد و پاڵەوانەکە لە 21 یارییدا گەیشتە 51 خاڵ .

 کریستۆف گالتیەی ڕاهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان لەبارەی پێکانەکەی مباپێ لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، بارودۆخی کیلیان مباپێ و سێرجیۆ ڕامۆس جێگەی نیگەرانییە، بەو پێیەی بە پێکانەوە ڕۆیشتن ئەم پێکانە و ڕادەی ئامادەنەبوونی. سەبارەت بە پێکانەکەی سێرجیۆ ڕامۆس، پێناچێت قورس بێت." .

 سەبارەت بە ئاست و ئەنجامەکەش، ڕاهێنەرە فەرەنسییەکە بە کەناڵی پڵەس-ی ڕاگەیاند: ئاستێکی گشتی باشە، لەگەڵ خواستی یاریکردن بۆ یەکتر، دەبوو تەرکیز بکەین ئاستێکی بەرز دوای تۆمارکردنی سێ گۆڵ.”.

 یانەی پاریس سانجێرمان پێشەنگی خۆی لە خولەکەدا بەهێزتر کرد و بە پێنج خاڵ پێش ئۆڵۆمپیک دی مارسیلیا کەوت کە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە نانتی بردەوە و لەبری لێنس سەرکەوت بۆ پلەی دووەم کە لە یاریگای خۆیدا بەرامبەر نیس بە ئەنجامی 1-0 دۆڕا.


PM:01:53:02/02/2023