ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی گرنگ بۆ دابەزینی نرخی دۆلار دەكرێت


ئەمڕۆ لە شاری ئیستانبوڵی توركی شاندێكی بانكی ناوەندی عێراق لەگەڵ نوێنەرانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا كۆدەبنەوە.

خەلیل غازی، پەرلەمانتاری لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، ئەمڕۆ شاندێكی بانكی ناوەندی عێراق لە توركیا لەگەڵ نوێنەرانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا كۆدەبنەوە، لە كۆبوونەوەكەدا  باس لە رێكارەكان بۆ جێگیركردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی دەكرێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، بانكی ناوەندی عێراق ھەموو ھەوڵێك دەدات كە بەھای دینار جێگیر بكاتەوە كە ماوەیەكە ناجێگیرە، ھەروەھا بڕیارە لە ٧ی ئەم مانگەدا دووبارە بانكی ناوەندیی عێراق لە واشنتۆن بۆ تاوتوێكردنی پرسی دابەزینی بەھای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلار لەگەڵ بەرپرسانی بانكی فیدراڵیی ئەمریكا كۆببێتەوە.

زیاتر لە مانگێكە نرخی دۆلار بەردەوام لە بەرزبوونەوەیە و ئەمڕۆش گەیشتە نرخێكی پێوانەیی كە 177 هەزار دینارە.



PM:01:56:02/02/2023