بەهۆی رووداوێكەوە چوار كەس گیانیان لەدەستدا


بەهۆی پێكدادانێكی دوو ئوتومبیلی لە سنوری دەڤەری راپەڕین، چوار كەس گیانیان لە دەستدا.

عەلی عەبدوڵا، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی راپەڕین رایگەیاندووە، رووداوەكە لە نێوان بارهەڵگرێك و ئۆتۆمبێلێكی تایبەت بووە و بەهۆیەوە دوو ژن و دوو پیاو گیانیان لەدەستداوە و تەرمەكانیان لە نەخۆشخانەی حاجیاوە بەڕێكراون بۆ پزیشكی دادی رانیە.

ناوبراو روونیكردۆتەوە، ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر كە لە رانیەوە بەرەو بالیسان رۆشتووە و ئۆتۆمبێلێكیش كە لە بالیسانەوە بەرەو رانیە هاتووە پێكیانداداوە و بەهۆیەوە بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان چوار كەس گیانیان لەدەستداوە.






PM:04:45:02/02/2023