یانەی ریاڵ مەدرید بڕیاری گواستنەوەی چوار یاریزانی دا

یانەی ریاڵ مەدرید، دەیەوێت لە گواستنەوەکانی هاوینەی داهاتوو چەند گرێبەستێک ئەنجام بدات و ریزەکانی بەهێزتر بکات.


 پێگەی ئۆک دیارۆی ئیسپانی ئاشکرای کردوە، ڕیال مەدرید لە بازاڕدا بەدوای بەرگریکاری ڕاست و بەرگریکاری ناوەڕاست و یان دوو یاریزانی ناوەڕاست و هێرشبەرێکی یەدەگ بۆ جێگرەوەی کەریم بنزیمە دەگەڕێت.

 ئەمانە ئەو چوار سەنتەرەن کە ڕیال مەدرید دەیەوێت هاوینی داهاتوو ریزەکانی پێ بەهێز بکات.

  هەموو ئەمانە بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەش کە گرێبەستە نوێیەکان بە ناچاری مەرجدار دەبن بە دەرچوون و نوێکردنەوەی  گرێبەستی یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید، کە بەشێکیان گرێبەستەکەیان لە مانگی حوزەیرانی داهاتوو کۆتایی دێت.  


ناوی جیاواز لەناو ڤاڵدێبیباسدا هەیە کە باس لە بژاردەی بەهێزکردن لە هاوینی داهاتوو دەکرێت، وەک خوان فۆیس (ڕاستی ڤیاریال)؛  جۆسکۆ گڤاریدۆڵ (ناوەندی بەرگری یانەی لایپزیگ)؛  کەریم ئادێیمی (هێرشبەری بروسیا دۆرتمۆند) و ڕافایل لیاو (هێرشبەری میلان).  لە تەنیشت بێلینگهام وەک ئامانجی یەکەم بە دڵنیاییەوە.

 



PM:08:58:02/02/2023