بەفەرمی میسی قسەی خۆی لەسەر ئامادەبوونی لەمۆندیالی2026کرد

لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ رۆژنامەی ئۆلێی ئەرجەنتینی میسی لێدوانی گرنگ دەدات و باس لە ئامادەبوونی دەکات لەو مۆندیالەم.



مێسی دەڵێت : "ئەستەمە لە مۆندیالی داهاتوودا بەشدار بم، بەڵام ئەوە بەندە بە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ژیانی وەرزشیم بەڵام،بە سکالۆنیم وت کە دەمەوێت بەردەوام بم لە یاریکردن چونکە  تا ئەمڕۆش ساتێکی زۆر ورووژێنەرە کە بە ئارامی زیاترەوە دەژیم و دوای ماوەیەک، زیاتر وروژێنەرم دەکات.  زۆر ڤیدیۆ دەبینم کە نیشانم دەدەن، باوەڕپێنەکراوە”.

  دەشڵێت" لە پشت هەموو ئەمانە قوربانیدان و شکست و ساتی سەختی زۆر هەبوو کە ناچار بووم پێیدا تێپەڕ بم، هەستێکی جوان بوو،ئەو شەوە جامەکە لە ژوورەکەمدا بوو، کاتێک ڕۆدریگۆ (دی پاوڵ) هەستا، هات و پێی وتم هەستە و لە تەنیشتت دایبنێ، وێنەیەکت دەگرم،یەکەم شەو دوای گەیشتنمان بە وڵاتەکەمان، لە تەنیشت جامی مۆندیال خەوتم".

 مێسی ستایشی دیپاول دەکات و دەڵێت: "دی پاوڵ کەسێکی زۆر گرنگە بۆ گروپەکە، لە ڕوانگەی کۆمەڵایەتی و تۆپی پێیەوە، کاتێک باس لە کار و جددی دەکرێت، یەکەم کەسە هەموو شتێک دەدات کە هەیەتی".



هەروەها مێسی دەڵێت : بەرامبەر سعودیە یەکێک بوو لە خراپترین یارییەکانمان، دیارە من کێشەم هەبوو، چونکە یارییەکە بەو شێوەیەی ئێمە ویستمان بەڕێوە نەچوو، بەڵام دوای بردنەوەکەمان بەسەر مەکسیک، هەموو شتێک گۆڕا، گەڕانەوەیەی سعودییەکان بەرامبەر ئێمە کردیان بەسوود بوو، چونکە متمانەمان بەخۆمان زۆر بوو، ئەوان وایانکردین زیاتر وریا بین و سەرنجمان لەسەر بێت، یارییەکی زۆر باشمان بەرامبەر فەرەنسا ئەنجامدا، تیپێکی ترم لەبیر نییە لە یاری کۆتایی مۆندیالدا ئاستێکی وای ئەنجامدابێت،ئەو کاتەی لە ڤیدیۆکانی دوای یارییەکە گەڕانەوەکەی دیبۆم بینی، ئازارم چەشت، چ هێرشێک بوو".



AM:12:43:03/02/2023