کەشناسی هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی باران بارینی بەلێزمەی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی کوردستان کەمێک پێش ئێستا ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" سبەینێ باران بارین دەستپێدەکات و لە شەودا ڕێژەی دابارین زیاد دەکات". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانی کەم لەسەر ناوچە شاخاوییەکان، پلەکانی گەرماش بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێراى با (١٠ - ٢٠)کم بە ئاراستەی باکوورى خۆرئاوا و مەوداى بینین لە نێوان (٨ – ١٠)کم دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ شەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، سەرەتا لە کاتەکانی ئێوارە باران بارین لە بەشی باکووری ڕۆژئاوای هەرێم دەست پێدەکات و پاشان لە شەودا ڕێژەی دابارین زیاد دەکات لە زۆربەی ناوچەکانی تر باران بارین دەبێت، خێراى با (١٠ - ٢٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باکوورى خۆرهەڵات و مەوداى بینین لە نێوان (٨ – ١٠)کم دەبێت.


AM:10:17:03/02/2023