بەیانی ئەمڕۆ هەینی دوو هاوسهر بەهۆی گڕگرتنی زۆپای ماڵەکەیان هەردووکیان پێکهوه گیانیان لەدەستدا.
هێمن سلێمان وتهبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند" چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە گوندی کانیکی سەر بە شارۆچکەی بامەرنێی سنووری قەزای ئامێدی دوو هاوسهر بەهۆی گڕگرتنی زۆپای ماڵەکەیان سووتان".
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە، سهر له بەیانی ئەمڕۆ هەینی هەردووکیان پێکهوه، بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە گیانیان لەدەستداوە و
منداڵێکی ساوایان لە دوا بەجێماوە.
بەپێی زانیارییەکان، پیاوەکە ناوی دڵشاد رەمەزانە و تەمەنی (٣٥) ساڵان بوو، هاوسەرەکەشی ناوی بەهیە جەعفەر بوو و تەمەنی (٣٠) ساڵانە، لە کاتی ڕووداوەکەدا لە ماڵەوە بوون، هەروەها کچێکی تەمەن هەشت مانگیشیان کەمێک جەستەی سووتاوە و لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت و منداڵێكی دیكهشیان ههیه تەمەنی حەوت ساڵە و باری تەندروستی جێگیرە.