نرخی دۆلار دادەبەزێت

ئەمڕۆ هەینی نرخی دۆلار بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ و دوێنێ گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی ڕووی لە دابەزین کرد. 

لە ئێستادا  نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٦٩ هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی کڕینیش بە ١٦٨ هەزار و ٥٠٠ دینارە بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک. 

هاوکات لە بەغداش بە ١٦٨ هەزار و ٥٠٠ دیناری عێراقی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو مامەڵەی پێوەدەکرێت و به‌ ١٦٨ هه‌زار دیناریش كڕدراوه‌. 

دوێنێ پێنج شەممە نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو ئاستێکی پێوانەی تۆمار كرد، کە نرخی ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٧٧ هەزار دیناری عێراقی.


PM:12:52:03/02/2023