ئەو كەسەی هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی دەكرد دەستگیركرا


كەسێك دەستگیركرا كە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە چەند كەسێكی خەڵەتاندبوو و هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەكانی لێكردبوون.

بەڕێوەبەرایەتی پولیسی هەولێر رایگەیاندووە، ئەمڕۆ بەشی پۆلیسی قەزای خەبات، بنكەی پۆلیسی (سێبیران) تۆمەتبارێكیان بە ناوی (م. م. ج) دەستگیر كرد كە پێشتر لە بنكەی پۆلیسی ئازادیی هەولێر بەپێی ماددەی (2)ی یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی، فەرمانی دەستگیركردنی هەبوو.

پۆلیسی هەولێر روونیكردۆتەوە، تۆمەتباری ئاماژەپێكراو لە ڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە خەڵكی هەڵخەڵەتاندبوو و هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی لێ دەكردن، بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە و بەپێی هەمان ئەو ماددە یاساییەی ئاماژەی پێكراوە ڕاگیرا.



PM:02:22:03/02/2023