جیاوازی رێژەی بارانبارینی ئەمساڵ و ساڵی رابردوو ئاشكرابوو


بەرپرسێكی بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی سلێمانی ئاشكرای دەكات تا دوێنێ رێژەی بارانی ئەمساڵ لە ساڵی رابردوو زیاترە.

كارزان لەتیف، لێپرسراوی كەشناسی كشتوكاڵی سلێمانی رایگەیاندووە، رێژەی بارانبارینی پارێزگای سلێمانی تا بەرواری 2/2/2023  (301.2) ملیمەتر باران باریوە، رێژەی باران بارینی سلێمانی بۆ ساڵی پێشوو تا هەمان بەروار (261.3) ملیمەترە بووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، زۆرترین رێژەی بارانبارین لە ناحیەی بەرزنجە بووە، بڕی باران لە بەرزنجە تا (2/2/2023) بریتی بووە لە (586.5) ملیمەتر.



PM:04:24:03/02/2023