بزانە بانکی ناوەندی عێراق‌و گەنجینەی ئەمەریکا لەسەر چ نرخێک رێککەوتوون بەرامبەر ١٠٠ دۆلار؟

میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە کە هەردوو بانکی ناوەندی عێراق و وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا رێککەوتوون کە نرخی ١٠٠ دۆلاریان بە ١٤٠ هەزار خەمڵاندوە، بەڵام تا ئێستا بانکی ناوەندی عێراقی هیچ زانیارییەکی لەم بوارەدا رانەگەیاندووە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەمشەو رێککەوتنی نێوان بانکی ناوەندی عێراق و وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا لەسەر کێشەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار رێککەوتن.

هەروەها بانکی ناوەندی عێراق هەر ئەمشەو یەکەم پاکێجی ئاسانکاری بۆ دابینکردنی خواست لەسەر پارەی کاش و گواستنەوەی دەرەکی دۆلار بڵاوكرده‌وه‌ کە ژمارەیەک بڕیاری لە خۆ گرتووە:

یه‌كێك له‌و بڕیارانە بانكی ناوه‌ندیی عێراق، زیادکردنی فرۆشتنی کاشی دۆلار بۆ مەبەستی گەشتکردن بۆ حه‌وت هه‌زار دۆلار لە مانگێکدا بۆ ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌سه‌روو ١٨ ساڵە بەرزکردەوە.

هه‌روه‌ها فرۆشتنی دۆلار به‌ مەبەستی گواستنەوەی کەسی لەڕێگەی بریکاری کۆمپانیاکانی گواستنەوەی پارە ( وێستره‌ن یونیه‌ن و مۆنی گرام ) دەبێت بە نرخی فەرمی (١٤٧٠) دینار بۆ یەک دۆلار ده‌بێت.

بۆ زانیاری لەسەر ئەو پاکێجانەی بانکی ناوەندی ئەم لینکە بخوێنەرەوە.




PM:11:17:03/02/2023