بوومەلەرزەیەک لە نزیک قەزای خانەقین ڕوویدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی (٤.٦) پله‌ی رێخته‌ر له‌ نزیک قه‌زای خانەقین ڕوویدا.

دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" کاتژمێر (٥:٤٥) خولەکی بەیانی ئەمڕۆ شەممە لە ڕۆژهەڵاتی قەزای خانەقین بومەلەرزەیەک روویدا". 

بەپێی راگەیەندراوەکە، بوومەلەرزەکە گوڕەکەی (٤.٦) پلەی ڕێختەر بووە و (١٤) کیلۆمەتر لە قەزاکەوە دوور بووە. 


AM:08:43:04/02/2023