بەرپرسێكی باڵای عێراق سەبارەت بە دابەزینی بەهای دۆلار روونكردنەوە دەدات


بەرپرسێكی باڵای عێراق رایدەگەیەنێت، رێكارەكانی بانكی ناوەندی، بەهای دینار بەرزدەكاتەوە پاش دانوستانەكانی لەگەڵ خەزێنەی ئەمریكی.

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی راگەیاندووە، ڕێكارەكانی بانكی ناوەندی عێراق رەنگدانەوەی دانوستانەكانی نێوان بانكی ناوەندی و خەزێنەی ئەمریكییە و مەرجەكانی مامەڵەی نەختینەیی كەمتر دەكاتەوە و پڕۆسەكانی حەواڵەكردنی دراو لەنێوان عێراق و سەرانسەری جیهاندا رێكدەخاتەوە.

شەوی رابردووش عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق و براین نیلسۆن، یاریدەدەری وەزیری خەزێنەی ئەمریكا لەتوركیا كۆبوونەوە و باسیان لە هاوكاری و هەماهەنگی هەردولا كرد بەجۆرێك ببێتەهۆی جێگیربونی بەهای دۆلار لەبەرامبەر دیناری عێراقی، هەر شەوی رابردووش نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆوە بینی.



PM:04:42:04/02/2023