لیۆنێل مێسی بەردەوامە لە پێشەنگی پێنج خولە گەورەکە

لیۆنێل مێسی ئەفسانەی ئەرجەنتینی لە ماوەی ژیانی تۆپی پێیدا ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی بەدەستهێنا.


 لیۆنێل مێسی پێشەنگی یانەی پاریس سانجێرمانی کرد بۆ سەرکەوتن بەرامبەر تۆلۆز، گۆڵی دووەمی تۆمارکرد و تیپەکەی سێ خاڵی لە یاریگای پرینسێس پارک ڕفاند.


 بەپێی تۆڕی ئاماری "سکواکا"، لیۆنێل مێسی بۆ سێزدەهەمین وەرزی لەسەریەک لە ئەوروپا زیاتر لە 10 گۆڵی تۆمارکردووە و زیاتر لە 10 ئەسیستیشی کردووە.


 لە دوای وەرزی 2017-2018 لیۆنێل مێسی زۆرترین گۆڵی لە دەرەوەی ناوچەی سزا لە پێنج خولە گەورەکەدا تۆمارکرد، کە 39 گۆڵی تۆمارکرد.


 شایەنی باسە لیۆنێل مێسی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین نازناوی جامی جیهانی بەدەستهێناوە، هەروەها خەڵاتی باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکەشی پێبەخشرا.


AM:12:58:05/02/2023