بەڕێوەبەرایەتی پولیسی پارێزگای ھەولێر رەتیدەكاتەوە كارمەندی سەرۆكایەتی هەرێم لای ئەوان دەسگتیركرابێت.
پولیسی پارێزگای ھەولێر رایگەیاندووە، لەھەندێ دەزگای ڕاگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە ھەواڵێك بڵاوبووەتەوە گوایە كارمەندێكی سەرۆكایەتی ھەرێم لەلایەن پولیسی ھەولێرەوە دەستگیر كرابێت، ئاگاداری ھەموو لایەك دەكەینەوە كە ئەو ھەواڵە دوورە لە ڕاستی و ھیچ كارمەند و فەرمانبەرێكی سەرۆكایەتی ھەرێم لەپۆلیسی ھەولێر دەستگیر نەكراوە.
ئەمڕۆ ھەواڵی بڵاوبوونەوەی سلڤانا دڵشاد كچە چالاكوانی مەسیحی بڵاوبووەوە و وترا لە سەرۆكایەتی هەرێم راوێژكارە.