ئاماری نوێی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا راگەیەندرا

جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا رایدەگەیەنێت" لە پارێزگاکانی تورکیا تا ئێستا زیاتر لە ٢٠٠ کەس، بەهۆی بوومەلەرزەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ گیانیان لەدەستداوە". 

فوئاد ئۆکتای جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا، کەمێک پێش ئێستا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئامارێکی نوێی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی بەیانی ئەمڕۆی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" بەهۆی بوومەلەرزەکەوە تائێستا (٢٨٤) کەس گیانیان لەدەستداوە، هەروەها دوو هەزار و ٣٢٣ کەسی دیکەش برینداربوون". 

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕووداوەکە بووە هۆی داڕمانی هەزار و ٧١٠ باڵەخانە لەو شوێنانەی کە زیانێکی ماددی زۆریان بەرکەوتووە. 

ئۆکتای لە بەشێکی تری وتارەکەیدا ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ماوەی هەفتەیەک گەشتە ئاسمانییەکان و دەوامی خوێندن لەو ناوچانەی کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە ڕادەگیرێت. 


AM:11:02:06/02/2023