لە هەرێمی سێ رۆژ پشوو راگەیەندرا


حکومەتی هەرێم بە  مەبەستی پاراستنی گیانی هاوڵاتیان لەبەر رۆشنای راپۆرتی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن سێ رۆژ پشوو راگەیەندرا.

دەقی راگەیاندنەکە..

ڕاگەیێندراوێک لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە مەبەستی پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و پشتبەستن بە ڕاپۆرتی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ (٧ و ٨ و ٩ی شوباتی ٢٠٢٣)، لە هەموو دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان بە ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومیی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پشووی فەرمی دەبێت. لەگەڵ ئەوەشدا، جگە لە ئێشکگریی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی لە بەردەوامیدان بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و حاڵەتی لەناکاو، پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت. جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ٦ی شوباتی ٢٠٢



PM:09:26:06/02/2023