بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار
بانکی ناوەندی لێکۆڵینەوەیەک دەخاتە بەردەم سودانی

 
ئەمڕۆ ٦ ی شوبات بانکی ناوەندیی عێراق، لەبارەی دابەزاندنی نرخی دۆلار، لێکۆڵینەوەیەک رادەستی محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات.
 
لە راگەیەندراوێکدا بانکی ناوەندیی عێراق ئەمڕۆ دوو شەممە لێکۆڵینەوەیەکی ئاراستەی سودانی سەرۆک وەزیران کرد "ئەنجوومەنی ئیدارەی بانکی ناوەندیی عێراق، ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی لەبارەی دەستکاریکردنی نرخی فەرمیی دۆلار رادەستی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران دەکات." 
 
ئەوە لە کاتێکدایە کە هەفتەی رابردوو دوو رۆژ سەرۆک و نوێنەرانی بانکی ناوەندی عێراق و وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا لە تورکیا کۆبوونەوەو گەیشتنە لێکتێگەیشتنێک و بڕیارە کۆتایی ئەم هەفتەیەش وەزیری دەرەوەی عێراق و وەفدێکی سیاسی و تەکنیکی سەردانی ئەمەریکا بکەن و لەسەر ئەو پرسە مەسەلەی دۆلار بەرامبەر عێراق یەکلایی بکەنەوە.



PM:09:52:06/02/2023