وەزارەتی دارایی راگەیاندنێکی لەسەر دابەشکردنی مووچە بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم دوای راگەیاندنی پشوو بۆ ماوەی سێ رۆژ لەلایەن حکومەتی هەرێم، ئەمشەو راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیاندنەی وەزارەتی دارایی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە لە رۆژانی پشووشدا مووچە دابەشدەکرێت بەپێی ئەو لیستەی پێشتر راگەیەندراوە.

ئەمشەو حکومەتی هەرێم لەبەر رۆشنایی راپۆرتی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن پشووی سێ رۆژی راگەیاند.

بەرەبەیانی ئەمرۆ دوو شەممە ٦ ی شوبات بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە باکوری کوردستان و رۆژئاوای کوردستان و سوریا روویان دا، نزیکەی سێ هەزار کەس تا ئێستا بوونەتە قوربانی و بەدەیان هەزار کەس برینداربووەو، هەزاران خانووت تەختی زەوی بووە. 



PM:10:22:06/02/2023