لە نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی سبەی پشوو نابێت


نەخۆشخانەی هیوا لەسەر پشووی سێ رۆژی داهاتوو دەڵێت "، ئێمە وەك نەخۆشخانەی هیوا سەرجەم بەشەكانی ئێشكگر بە پزیشك و كارمەندان ۲٤كاتژمێر لە دەوامی ئاسایی خۆیان دەبن و بەشی فریاكەوتنی خێرای نەخۆشخانەش ئاگادارتان دەكاتەوە".

لەو راگەیاندنەی نەخۆشخانەی هیوا هاتووە"ڕاگەیێندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە مەبەستی پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و پشتبەستن بە ڕاپۆرتی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ (٧ و ٨ و ٩ی شوباتی ٢٠٢٣)، لە هەموو دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمیە بۆیە ئێمە وەك نەخۆشخانەی هیوا سەرجەم بەشەكانی ئێشكگر بە پزیشك و كارمەندان ۲٤كاتژمێر لە دەوامی ئاسایی خۆیان دەبن و بەشی فریاكەوتنی خێرای نەخۆشخانەش ئاگادارتان دەكاتەوە لە هەر تێك چونێكی باری تەندروستی نەخۆشەكان دەتوانن سەردانی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی هیوا بكەن".

هەروەها هاتووە" سەبارەت بەو نەخۆشانەی كە بینینی پزیشكیان هەیە جگە لە حالەتی كتووپرەكان دەبێت سەردانەكانیان بخەنە ڕۆژانی دوای پشوەكە ئەمەش زیاتر لەبەر پاراستنی گیانی نەخۆشەكانمان بەهیوای تەندروستی سەلامەتی بۆ هەمووان".

حکومەتی هەرێم بەمەبەستی پاراستنی گیانی هاوڵاتیان، لە مەترسی بوومەلەرزە سێ رۆژ پشووی راگەیاند.



PM:11:54:06/02/2023