دوای ڕوودانی بومەلەرزەكە (٢٠) زیندانیکراوی داعش لە بەندیخانەیەكی عەفرین هەڵاتن

ژمارەیەک زیندانیکراوی داعش دوای بوومەلەرزەکەی دوێنێی سوریا، لە بەندیخانەی راجۆ هەڵاتن. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند" لە بەندیخانەی شارۆچکەی راجۆی سەر بە هەرێمی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان، لانیکەم (٢٠) بەندکراو هەڵاتوون کە گومان دەكرێت هەڵاتووەكان چەكدارانی پێشووی داعش بن". 

ئاماژەی بەوەشکرد، بەندیخانەکە زیاتر لە دوو هەزار زیندانیکراوی تێدایە و نزیکەی هەزار و ٣٠٠ کەسیان ئەندام و چەكداری پێشووی داعشن.

بەرەبەیانی دوێنێ دووشەممە، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی (٧.٧) پلەی رێختەر لە توركیا و سوریا و باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان روویاندا و بەپێی دوایین ئامارەکان زیاتر لە چوار هەزار كەس گیانیان لە دەستداوە و هەزاران كەسی دیکەش برینداربوون.


AM:10:26:07/02/2023