ئاگرێكی گەورە لە بەندەرێكی توركیا کەوتەوە

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ئاگرێكی گەورە لە بەندەرێکی وڵاتی توركیا کەوتەوە و زیانێكی زۆری ماددی بەر بەندەرەكە كەوت. 

بەپێی هەواڵی میدیاكانی توركیا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ئاگرێكی گەورە لە بەندەری ئەسكەندەرونی توركیا کەوتەوە. 

هەرچەندە تائێستا زیانە گیانییەکان بە تەواوی ئاشكرا نەكراون، بەڵام زیانێكی ماددی زۆر بەر كەلوپەل و شمەكی چەند كۆمپانیایەك كەوتووە. 

بەرەبەیانی دوێنێ دووشەممە، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی (٧.٧) پلەی رێختەر لە توركیا و سوریا و باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان روویاندا و بەپێی دوایین ئامارەکان زیاتر لە چوار هەزار كەس گیانیان لە دەستداوە و هەزاران كەسی دیکەش برینداربوون، لە ئێستاشدا هەوڵەكان بۆ دەرهێنانی بەشێكی دیكەی هاوڵاتیان لە ژێر باڵەخانە ڕوخاوەكاندا بەردەوامە.


AM:11:25:07/02/2023