"نرخی ١٠٠ دۆلار بۆ ١٣٥ هەزار دینار دادەبەزێت"

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت" نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بۆ ١٣٥ هەزار دینار دادەبەزێت". 

جەمال کۆچەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنى یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە لێدوانێکدا بە میدیا ناوخۆییەکانى راگەیاند" نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بۆ ١٣٥ هەزار دینار دادەبەزێت و شتێک نامێنێت بە ناوی نرخی بازاڕ و نرخی بازرگانان". 

دەشڵێت" بۆ وەڵامدانەوەی فشارەكانی شەقام، وەڵامدانەوەیەكی سیاسی لە پەرلەمانەوە دەركەوت بۆ دیاریكردنی نرخی دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی". 

ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەت بەرپرسیارێتی ئەو زیانانە لە ئەستۆ دەگرێت، کە بەهۆی دابەزینی نرخی دۆلارەوە لێێ دەکەون، ئەو زیانەش نزیكەی ١٠ ترلیۆن دینار دەبێت. 

ماوەی چەند مانگێکە نرخی دۆلار ئاستێکى پێوانەى تۆمارکردووە کە ئەوەش نیگەرانى هاوڵاتیانى بە دواى خۆیدا هێناوە.


PM:12:05:07/02/2023