نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بە تەواوی دادەبەزێت

دوای بڕیاری جێگیرکردنی نرخی دۆلار لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بە ١١٣٠ دینار بۆ هەر ١ دۆلار، لە بەغداو شارەکانی باشوری عێراق نرخی دۆلار بە تەواوی شکاو و رووی لە دابەزین کرد.

لە ئێستادا لە بەغدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٤ هەزار دینارە لە بەغدا، لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا بەیانی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٦١ هەزار ٥٠٠ دینار بوو.

دوا نیوڕۆی ئەمرۆ حکومەتی بەغدا لەسەر پێشنیاری بانکی ناوەندی نرخی ١ دۆلاری بە ١١٣٠ دینار جێگیر کرد.



PM:04:36:07/02/2023