بانکی ناوەندی لە سبەینێوە ١٠٠ دۆلار بە ١٣١ هەزار دینار دەفرۆشرێت

بانکی ناوەندی عێراق لە سبەیەوە چوار شەممە بە نرخە نوێکە دەخاتە بازاڕەوە.

بڕیارە لە سبەی چوار شەممە ٨ی شوباتەوە بانکی ناوەندی عێراق ١٠٠ دۆلار بە ١٣١ هەزار دینار بفرۆشێتەوە، بەمەش پێشبینی دەکرێت نرخی دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزێنێت.

ئێوارەی ئەمرۆ کە حکومەتی ناوەندی بڕیاری جێگریکردنی دۆلار بە ١١٣٠ دینار دەکرد، راستەوخۆ کاریگەری کردە سەر بازاڕەکانی عێراق و نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی کە لە بەغداو باشوری عێراق دابەزی بۆ ١٤٤ هەزار دینار، لە هەرێمیش بۆ ١٥٢ هەزار دینار. 



PM:06:32:07/02/2023