سەبارەت بە كڕینی دۆلار یان دینار، سودانی پەیامێكی بڵاوكردەوە


محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق جارێكی دیكە داوا لە هاوڵاتیان دەكات دۆلار نەكڕن، چونكە دینار بەهێزترە.

محەمەد شیاع سودانی، ئێوارەی ئەمڕۆ لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، 100 ڕۆژ بۆ حكومەت تێپەڕیوە، هەر لەسەرەتاوە ئەولەویەتیان بۆ كاری وەزارەت و پارێزگاكان داناوە و هیچ هێڵی سور لە بەرەنگاربونەوەی گەندەڵیدا نییە.

سەبارەت بە دابەزینی بەهای دۆلاریش، سودانی روونیكردەوە، لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران دەنگدرا لەسەر داواكاری بانكی ناوەندی بۆ دەستكاریكردنی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار و یەك دۆلار بۆ 1300 دینار دابەزێنرا.

هەروها وتویەتی "هەنگاوی دووەمی بانكی ناوەندی عێراق بۆ بەرپەرچدانەوەی بەرزبونەوەی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو دەست پێدەكات، بەڵام ئامۆژگاری هاوڵاتیان دەكەم كە دۆلار نەكڕن".




PM:08:39:07/02/2023