هەناردەی نەوتی كوردستان دەستی پێكردەوە




وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم رایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی دوێنێ بەهۆی بومەلەرزەكەی توركیاوە هەناردەی نەوتی هەرێم راگیرا، ئەمشەو جارێكی دیكە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كورستان لە بۆری هەرێم - توركیا دەستیپێكردەوە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم ئەمڕۆ لەراگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، كاتژمێر 9:45ی ئەمشەو رێكەوتی 7ی شوبات، هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كورستان لە بۆری هەرێم - توركیا دەستی پێكردەوە.

سەرلەبەیانی دوێنێ بەهۆی ئەو بومەلەرزەیەی هەردوو وڵاتی توركیا و سوریای گرتەوە، هەناردەكردنی نەوتی هەرێم لە بەندەرەكانی توركیا ڕاگیرا.




PM:10:50:07/02/2023